هێژا كه‌مال محەمەد؛ دارا حه‌مید محه‌مه‌د
پوخته
چه‌مكه‌كانی (نیشانه، هێما ، ئاماژه ) له زمانه‌وانی كوردیدا به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام گرفتی ...
زیاتر بخوێنەوە
چه‌مكه‌كانی (نیشانه، هێما ، ئاماژه ) له زمانه‌وانی كوردیدا به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام گرفتی ههڵاوێردكردنیان هه‌یه، چونكه زۆرجار وه‌ك هاوواتا به‌كارده‌هێنرێن، كه ئه‌مه بۆخۆی كێشه‌یه‌كی زمانه‌وانییه، نیشانه و سه‌رچاوه‌ش، یه‌كێكن له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆر له‌مێژه جێی گفتوگۆ و مشتومڕی قوتابخانه فه‌لسه‌فی و لۆجیكی و زمانه‌وانییه‌كان بووه، به‌لای به‌شێك له زانا و فه‌یله‌سوفانه‌وه وه‌ك چۆن كرده‌ی ناونان وابه‌سته‌ی تشتهكانن(سه‌رچاوه)ن، به‌هه‌مان شێوه كرده‌ی په‌یوه‌ندیكردن و لێكتیگهیشتنیش هه‌ندێجار وابه‌سته‌گی تشته‌كان(سه‌رچاوه) ده‌بن، توێژینه‌وه‌كان ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان هه‌رسێ چه‌مكی نیشانه، ئاماژه، هێمادا هه‌یه، چونكه وه‌ك هۆكارێكی په‌یوه‌ندیكردن ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام جیاوازی زۆریش له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، كه به‌ناونیشانی(نیشانه و سه‌رچاوه)وه‌یه، هه‌وڵده‌دات كێشه‌ی نیشانه له زمانی كوردیدا چاره‌سه‌ر بكات، له‌ڕێی خستنه‌رووی چه‌مك و سنووری نیشانه و په‌یوه‌ندی نێوان نیشانه و سه‌رچاوه، واته تشته‌كان.